کوردی (سۆرانی)
ئایا له حاڵه‌تی تهنگانهدایت؟ ئایا پێویستیت به یارمه‌تی
ده‌ستبه‌جێ هه‌یه؟ ئایا ژیانی که‌سێك یان ژینگه یان موڵکێك
له مه‌ترسیدایه؟
په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنی (112) ه وه بکه هه‌ر کاتێك
پێویستیت به یارمه‌تی ده‌ستبه‌جێ ههبووو یان هه‌ر کاتێك خۆت
یان که‌سێکی نزیکت نه‌خۆش بکه‌وێت یان تووشی ڕوداوێکی
مه‌ترسیدار ببێت.
په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنی (112) ه وه بکه له کاتی ئاگر
که‌وتنه‌وه‌دا یان هه‌ر ڕوداوێکی تر که پێویست به‌وه بکات که
ئه‌مبولانس یان ئوتومبیلی پۆلیس یان ئاگرکوژینهرهوه بگاته
شوێنی ڕوداوه‌که.
ژماره ته‌له‌فۆنی (112) ته‌رخان کراوه بۆ کاتی ته‌نگانه و
ده‌توانیت په‌یوه‌ندی پێوه بکه‌یت چ به ته‌له‌فۆنی ماڵه‌وه و چ به
مۆبایل و له هه‌ر شوێنێك بیت.
کاتێك ته‌له‌فون بۆ ژماره 112 ده‌که‌یت کارمه‌ندێکی ناوه‌ندی
ئاگادارکردنه‌وه SOS Alarm وه‌ڵامت ده‌داته‌وه که هه‌میشه ئه‌م
پرسیارانه‌ی لای خواره‌وه‌ت لێده‌کات:
- چی ڕویداوه؟
- له کوێ ڕویداوه؟
- له کام ژماره‌ی ته‌له‌فونه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌که‌یت؟
هه‌وڵ بده له سه‌رخۆ باسی ڕوداوه‌که بکه و وه‌ڵامی هه‌موو
پرسیاره‌کان بده‌ره‌وه، بۆ نمونه چ که‌سێك پێویستی به یارمه‌تی
هه‌یه و بۆچی؟ ئایا که‌س توشی زه‌بر و زه‌نگ یان
مه‌ترسییه‌کی تر بووه؟ ئایا که‌س برینداره؟ ئه‌گه‌ر وایه
ژماره‌یان چه‌نده و شیوه‌ی بریندارییه‌که‌یان چۆنه؟
کارمه‌ندی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن ئه‌و پرسیارانه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی
بزانێت چ جۆره یارمه‌تییه‌کت پێویسته. هه‌روه‌ها کارمه‌نده‌که
پێویستی به هه‌ندێك زانیار ده‌بێت کاتێك که ئه‌مبولانس یان
پۆلیس یان ئوتومبیلی ئاگرکوژێنه‌ره‌وه به ڕیوه‌یه بۆ لای تۆ، له
به‌ر ئه‌وه که‌مێکی تر چاوه‌ڕێ بکه له سه‌ر هێڵی ته‌له‌فونه‌که
یان له‌و شوێنه‌ی که لێیت.
ئه‌و کارمه‌ندانه ژن بن یان پیاو وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و که‌سانه
ده‌ده‌نه‌وه که ته‌له‌فونیان بۆ ده‌که‌ن و پێویستیان به یارمه‌تییه.
هه‌موو ئام کارمه‌ندانه هه‌ردوو زمانی سویدی و ئنگلیزی قسه
ده‌که‌ن، له به‌ر ئه‌وه هه‌وڵ بده خۆت یان به یارمه‌تی که‌سێکی
تر باسی ڕوداوه‌که به سویدی یان به ئنگلیزی بکه بۆ ئه‌وه‌ی
کارمه‌نده‌که به خێرایی ئاگادریی بنێرێت بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار
بۆ ناردنی یارمه‌تی پێویست. ناوه‌ندی ئاگادارکردنه‌وه ده‌توانێت
په‌یوه‌ندی به وه‌رگێڕ (موته‌رجم)ه وه بکات به‌ڵام هه‌ندێك جار
ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نابێت.
ژماره 112 ته‌نها بۆ کاتی ته‌نگانه ته‌رخان کراوه. به یه‌ك زهنغ
لێدان بۆ ئه‌م ژماره‌ه‌یه ده‌توانیت داوای هه‌موو جۆره
یارمه‌تییه‌كی فریاکه‌وتن بکه‌یت. تکایه ته‌نها له کاتی ته‌نگانه
دا ته‌له‌فون بۆ 112 بکه، واته کاتێك که پێویستیت به یارمه‌تی
ده‌ستبه‌جێ بێت. چونکه له وانه‌یه ته‌له‌فونه‌که‌ی تۆ (ئه‌گه‌ر
گرنگ نه‌بێت) ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که یارمه‌تی نه‌گاته که‌سێك که
ژیانی له مه‌ترسیدایه یان که‌سانێكی تر که لێیان قه‌وماوه و له
ته‌نگانه‌دان.
ئه‌گه‌ر هاتوو پێویستیه‌که‌ی تۆ بۆ یارمه‌تی په‌له و کوتوپڕ نه‌بێت
ئه‌وا ده‌توانیت په‌یوه‌ندی بکه‌یت به‌و ژماره ته‌له‌فونانه‌ی ته‌رخان
کراون بۆ یارمه‌تی تر که له لاپه‌ڕه‌ی ناوه‌وه‌ی که‌ته‌لۆگی
ته‌له‌فوندا نوسراون له‌و شوێنه‌ی که لێی ده‌ژیت.
کارمه‌ندانی ئه‌م ناوه‌نده شه‌و و ڕۆژ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونانه ده‌ده‌نه‌وه که بۆ ژماره 112 ده‌کرێت له
هه‌موو ڕۆژه‌کانی هه‌فته‌دا ته‌نانه‌ت رۆژانی یه‌کشه‌ممه‌ش.
ته‌له‌فون کردن بۆ ژماره 112 به خۆڕاییه. ژماره 112
سه‌رانسه‌رییه و و له هه‌موو ئه‌وروپادا ده‌خوات. تکایه ئه‌م
زانیاریانه بنوسه‌ره‌وه هه‌ڵیانبواسه له ماڵه‌وه و له شوێن کار
یان له خوێندنگه (قوتابخانه).