Sydkurdiska

۱۱۲ - ژماره ته‌له‌فۆنی ته‌نگاویی له حاڵه‌تی مه‌ترسی بۆ ژیان، سامان یان ژینگه

ژماره ته‌له‌فۆنی ته‌نگاویی ۱۱۲ ده‌بێت له کاتی دۆخی ته‌نگاویی، له حاڵه‌تی مه‌ترسی بۆ ژیان، سامان یان ژینگه، به‌کار بهێنرێت. دۆخێکی ته‌نگاوی له کاتێکه که ئه‌تۆ به خێرا پێویستت به یارمه‌تیه له لایه‌ن ئامبولانس، خزمه‌تی ڕزگار كردن، پۆلیس، خزمه‌تی ڕزگارکردنی فرۆکه، ده‌ریا، كوێستان، كه‌شیشی كێشكدار یان زانیاری ده‌رباره‌ی ژه‌هر. هه‌موو فه‌رمانگه‌رکانی ئێس.وو.ئێسی ئێمه زمانی ئینگلیسی ده‌زانن و ده‌توانن به زمانی ئینگلیسی قسه بکه‌ن. له حاڵه‌تی پێویست به وه‌رگێڕ ئه‌وا ئێمه پێوه‌ندی به که‌سێکی سێهه‌م ده‌که‌ین.

له حاڵه‌تی پێویست به وه‌رگێڕ ئه‌وا ئێمه پێوه‌ندی به که‌سێکی سێهه‌م ده‌که‌ین له گۆتوبێژه‌که. گۆتوبێژه‌که‌ی ئه‌تۆ له لایه‌ن فه‌رمانگه‌رێکی ئێس.وو.ئێس وڵام ده‌درێته‌وه که پرسیارت لێده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت یارمه‌تی پێویستت بدات.

هه‌ندێک نموونه له پرسیارگه‌ل:

  • چی ڕووی داوه؟
  • له چ شوێنێک ڕووی داوه؟
  • له چ ژماره ته‌له‌فۆنێکه‌وه ته‌له‌فۆن ده‌که‌یت؟

فه‌رمانگه‌ری ئێس.وو.ئێس ئه‌و پرسیارانه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سامانی یارمه‌تی دروست هاوار بکات بۆ شوێنی دروست. له ماوه‌ی ئه‌و کاته‌ی که یارمه‌تی به ڕێگاوه‌یه فه‌رمانگه‌ری ئێس.وو.ئێس له‌وانه‌یه پرسیاری زیاتر بکات بۆ ئاماده کردن و ده‌لإڵی كردنی زانیاری زیاتر بۆ ئه‌و سامانی یارمه‌تییه که به ڕێگاوه‌یه.

له‌بیرت بێت که ئه‌تۆ ته‌نیا له کاتێک ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌ی ۱۱۲ بکه‌یت که له دۆخێکی ته‌نگاویت و پێویستت به یارمه‌تی ڕاسته‌وخۆیه. گۆتوبێژه‌که‌ی ئه‌تۆ ده‌نا له‌وانه‌یه یارمه‌تی پێویست بۆ که‌سانی دیکه وه‌دوا بخات که پێویستیان به یارمه‌تی كوتوپڕه. ئه‌گه‌ر گۆتوبێژه‌که‌ی ئه‌تۆ په‌له نیه ئه‌وا ده‌توانیت له‌باتی ئه‌وه ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس بکه‌یت به ژماره‌ی ۱۴ ۱۱۴، زانیاری چاوه‌دێری نه‌خۆش به ژماره‌ی ۱۱۷۷ یان ژماره‌ی زانیاری له حاڵه‌تی ڕووداوی گه‌وره‌تر یان قه‌یران ژماره‌ی ۱۳ ۱۱۳.

ژماره‌ی ۱۱۲ بۆ که‌سانی گوێ گران و كه‌متوانای قسه‌کردن

بۆ ئه‌تۆ که که‌ڕیت، گوێ گران یان که‌متوانایی قسه کردنت هه‌یه ئه‌وا ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه که پێوه‌ندی به ژماره‌ی ۱۱۲ بکه‌یت له ڕێگای ته‌له‌فۆنی نووسین یان خزمه‌تی ئێس.ئێم.ئێس۱۱۲ هه‌رچه‌ن ئه‌تۆ به کاتی که‌متوانای قسه کردنت هه‌یه، بۆ نموومه دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌ک، ده‌توانیت به کاتی خزمه‌تی ئێس.ئێم.ئێس۱۱۲ به‌کار بهێنیت.

ئێس.ئێم.ئێس۱۱۲
له دۆخێکی ته‌نگاوی ئه‌تۆ که پێشتر ژماره‌ی مۆبایلت تۆمار کردوه بۆ خزمه‌تی ئێس.ئێم.ئێس۱۱۲ ده‌توانیت په‌یامێکی ته‌له‌فۆنی ئێس.ئێم.ئێس بنێریت بۆ ژماره‌ی ۱۱۲ به زانیاری ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که. له یه‌که‌م په‌یام به کورتی باس ده‌که‌یت چی ڕووی داوه و له چ شوێنێک ڕووی داوه (شاره‌وانی و ناونیشان). فه‌رمانگه‌ری ئێس.وو.ئێس پاشان له ڕێگای په‌یامی مۆبایل ئێس.ئێم.ئێس پرسیاری ته‌واوکه‌رت لێده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری به ئه‌ندازه‌ی پێویست وه‌رگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت یارمه‌تی دروست بنێرێت بۆ شوێنی دروست.

خزمه‌تی ئێس.ئێم.ئێس۱۱۲ ته‌نیا کراوه‌یه بۆ ئه‌تۆ که که‌ڕیت، گوێ گرانیت یان که‌متوانای قسه‌کردنت هه‌یه و ئه‌تۆ پێویست ده‌کات ناوت تۆمار کرابێت له ڕێگای ماڵپه‌ڕی ئێس.وو.ئێس ئالارم. ته‌نانه‌ت زانستگاه وه‌ک بنکه‌ی خوێندكاران، باخچه‌ی منداڵان، منداڵگا و له‌و جۆرانه به منداڵای که‌ڕ و یان کارمه‌ند ده‌توانن ئه‌و خزمه‌ته به‌کار بهێنن.

لێره زانیاری زیاتر ده‌دۆزیته‌وه: www.sosalarm.se/sprak/english/sms112-english/.

 

۱۳ ۱۱۳ - ژماره‌ی زانیاری له حاڵه‌تی ڕووداو و یان قه‌یران

۱۳ ۱۱۳ ژماره‌یه‌کی زانیاری نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌تۆ ده‌توانیت ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌ی زانیاری ۱۳ ۱۱۳ بکه‌یت بۆ وه‌رگرتن یان دانی زانیاری ده‌رباره‌ی ڕوودوای جیددی و قه‌یرانگه‌ل. ۱۳ ۱۱۳ پشتگیریه‌که بۆ شاره‌وانیه‌کان و لایه‌نه‌کانی دیکه بۆ ده‌لإڵی كردنی زانیاری بۆ هه‌مووان له کاتی ڕووداوی جیددی و قه‌یرانگه‌ل له کۆمه‌ڵگا. هه‌موو زانیاریه‌ک که له لایه‌ن ۱۳ ۱۱۳ بڵاو ده‌کرێته‌وه زانیاری ته‌سدیقکراوه، واته كۆنترۆڵ کراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ بۆ نموونه شاره‌وانی، له‌وێ ڕووداوه‌که ڕووی داوه. له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌له‌فۆن ده‌که‌یت بۆ ژماره‌ی ۱۳ ۱۱۳ ۳۳ ۷۷ ۴۶+

 

۱۴ ۱۱۴ - پۆلیس له حاڵه‌تی ڕووداوی ناكوتوپڕیی

ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌ی ۱۴ ۱۱۴ بکه له حاڵه‌تی هه‌موو کاروبارێک که پێوه‌ندیان نیه به تاوانی به‌رده‌وام یان تازه ڕوودراو. ئه‌وه بازه شه‌ووڕۆژ، هه‌موو ڕۆژانی ساڵ. ئه‌وانه‌ی که له ژماره‌ی ۱۴ ۱۱۴ وڵام ده‌ده‌نه‌وه به زمانی سویدی یان ئینکلیسی قسه ده‌که‌ن.

 

۱۱۷۷ - ڕێنمای چاوه‌دێری نه‌خۆش له ته‌له‌فۆن

ته‌له‌فۆن بۆ ۱۱۷۷ به‌که ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ یان خزمێکت نه‌خۆش که‌وتوون و پێویستتان به ڕێنماییه له سسته‌رێک یان ئه‌گه‌ر پێویستت به یارمه‌تیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاوه‌دێری دروست له نه‌خۆشخانه. ئه‌تۆ بۆ خۆت ده‌توانیت زانیاری بخوێنیته‌وه ده‌رباره‌ی بۆ نموونه نه‌خۆشیگه‌ل، ده‌رمان و چاره‌کردن له ماڵپه‌ڕی www.1177.se .

۱۱۷۷ ڕێنمایی چاوه‌دێری شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ته‌واوی سویده بۆ زانیاری و خزمه‌تگه‌ل له نێو ته‌ندروستی و چاوه‌دێری. ئه‌وه هه‌یه له سه‌ر ئینته‌رنێت و له ته‌له‌فۆن و شه‌ووڕۆژ بازه.

 

په‌یامێکی گرینگ بۆ هه‌مووان

په‌یامێکی گرینگ بۆ هه‌مووان (ڤی.ئێم.ئا) هۆشدار کردنه‌وه‌یه‌که بۆ هه‌مووان له کاتی بۆ نموونه به‌ربوونی گاز، ئاگری گه‌وره یان ڕووداوێکی دیکه‌ی جیددی. سیسته‌می هۆشدارکردنه‌وه و زانیاری هه‌روه‌ها ده‌کرێت به‌کار بهێنن بۆ زه‌نگی ئاگاداریی ئاماده‌یی و شوتی فڕۆكه ئه‌گه‌ر وڵاته‌که بکه‌وێته شه‌ڕ.

هه‌مووان ده‌کرێت ئاگادار بکرێنه‌وه ده‌رباره‌ی ڤی.ئێم.ئا به چه‌ندین شێوه.

·         له ڕێگای زه‌نگی هۆشداریی په‌یامێکی گرینگ بۆ هه‌مووان (ڤی.ئێم.ئا) که به زه‌نگی شه‌ش چرکه ده‌نگ ده‌دات تێکه‌ڵاو له‌گه‌ڵ ۱۴ چرکه بێده‌نگی له ماوه‌ی لانی که‌م دوو خوله‌ک.

·         هۆشداری له ڕێگای ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن.

·         هۆشداری له ڕێگای پایه‌مێکی ده‌نگی بۆ ته‌له‌فۆنی ماڵی له نێو ئه‌و ناوچه‌ی که تووش بووه.

·         هۆشداری له ڕێگای په‌یامی مۆبایل بۆ ئه‌و مۆبایلانه‌ی که تۆمارکراون له ئه‌دره‌س له ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که تووش بووه.

·         هۆشداری له ڕێگای په‌یامی مۆبایل بۆ ئه‌و مۆبایلانه‌ی که هه‌ن له ناوچه‌که.

چ کردن له حاڵه‌تی ڤی.ئێم.ئا

له کاتێک زه‌نگه‌که ده‌بیسیت یان هۆشدارکردنه‌وه‌که له ڕێگای مۆبایل وه‌رده‌گریت ئه‌تۆ ده‌بێت:

·         ڕێنمایه‌کان بخوێنه‌وه و به وردی ڕه‌هایان بکه.

·         بڕۆ نێو ماڵ.         

·         ده‌رگاکان، په‌نجه‌ره‌کان و ده‌رچه‌کان ببه‌سته.

·         گوێ بگره بۆ ڕادیۆی سوید پی.۴ بۆ زانیاری زیاتر.

له نووسراوه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی كه‌ناڵی ئێس.ڤی.تی لاپه‌ڕه‌ی ۱۰۰ باس ده‌که‌ن له کاتێک ڤی.ئێم.ئا یه‌ک به‌رده‌وامه و بۆ زانیاری زیاتر ڕێنمایی نووسراوه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی لاپه‌ڕی ۵۹۹ ده‌که‌ن که له‌وێ هه‌مان ئاگاداری بڵاو ده‌کرێته‌وه به نووسراوه که له ڕادیۆ بڵاو ده‌کرێته‌وه به ده‌نگ.

بۆ زانیاری زیاتر له حاڵه‌تی ڤی.ئێم.ئا یه‌ک، ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌ی ته‌نگاویی ۱۱۲ مه‌که، له‌باتی ئه‌وه ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌ی زانیاری ۱۳ ۱۱۳ بکه یان زانیاری بخوێنه‌وه له ماڵپه‌ڕی www.krisinfo.se.

زه‌نگی کۆتایی مه‌ترسی

کۆتای هاتنی مه‌ترسی به زه‌نگ به درێژایی ۳۰ تا ۴۰ چرکه ڕاده‌گه‌یندرێت.

 

ئایا خه‌ریکی فێربوونی زمانی سویدیت؟

له ماڵپه‌ڕی https://www.sosalarm.se/viktiga-telefonnummer/112/utbildningsmaterial/  زانیاری زیاتر هه‌یه ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ته‌نگاوی ۱۱۲. له‌وێ فێر ده‌بیت ژماره‌ی ته‌نگاویی ۱۱۲ چۆن کار ده‌کات و له چ کاتێک ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌ی زانیاری ۱۳ ۱۱۳ ده‌که‌یت، چ جۆره یارمه‌تیه‌ک ده‌توانیت وه‌رگریت له ڕێگای ڕێنمایی چاوه‌دێری نه‌خۆش ۱۱۷۷ و ژماره‌ی ناته‌نگاویی پۆلیس ۱۴ ۱۱۴. 

 

Senast uppdaterad